پێکەوەبەستنی سیستەمەکان

پێکەوەبەستنی سیستەمەکانی دامەزراوە گەورەکان

ژێرخانی دامەزراو

بە پشتبەستن بە API

هەمــاهەنگیی

کــارگێڕی

سیستەمێکی داڕێژراو بۆ ڕێگری

لە دووبارەبوونەوە

سیستەمی دیجیتاڵیی

یەکگرتوو

ڕەوتی ڕێکخراوی

داتاکان

پێکەوەبەستنی سیستەمەکانی دامەزراوە گەورەکان

لە ساڵانی ڕابردوودا، دامەزراوەکان لە عێراقدا چەندین سیستەمیان پێکەوە بەستووەتەوە، بەڵام درووستکردن و پێکەوەبەستنەوەی هەر یەک لەم سیستەمانە کێشەیەکی دیاریکراو چارەسەر دەکات و پەیوەندییەکە بە تەواوی گشتگیر و دامەزراو نییە. عراقكم تەكنولوجيس پسپۆڕە لە تێکەڵکردن و پێکەوەبەستنی سیستەمی دامەزراوەیی، و گۆڕینی ئەم سیستەمە دابڕاوانە بۆ سیستەمێکی یەکگرتوو کە تێیدا ڕەوتی داتا و پڕۆسەکان ڕێکخراون و پێکەوە هاوئاهەنگن.


ئێمە سەرەتا بە دروستکردنی نەخشەیەکی پێکەوەبەستن دەستپێدەکەین، کە تێیدا: بەرنامەکان،داتا سەنتەرەکان، ناوبەستەکان، هەنگاوە پڕاکتیکییەکان و خاڵە لاوازەکان دەستنیشان دەکەین. پاشان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانتان، کار لەسەر دیاریکردنی کارە گرنگ و لەپێشینەکان دەکەین؛ بۆ ئەوەی بزانین پێکەوەبەستنی سیستمەکان لە کام کایەدا زۆرترین سوود دەگەیەنێت بە دامەزراوەکەت، جا لە بەشی دارایی، کارگێڕی، سەرچاوە مرۆییەکان یان خزمەتگوزاری کڕیاران بێت.


"پاشان، نەخشەسازییەک بۆ پێکەوەبەستنی سیستمەکان دادەڕێژین کە ڕەنگە ئەمانە لەخۆ بگرێت:"

  • دانانی API و هەنگاوەکانی پێکەوەبەست بۆ سیستەمە کۆن و نوێیەکان
  • دانانی سیستەمێک کە داتاکان ڕەکدەخات کە هاوشێوەی ڕیزبەندی و ڕێکخستنی نامەیە یان وەک سیستەمی ESB وایە تا پەیوەندییەکی بەردەوام درووست بێت و هیچ کام لە کارەکان دوانەکەون
  • یاساکانی گۆڕینی داتا و پشتڕاستکردنەوە
  • بەڕێوەبردنی داتا سەرەکییەکان و بەکارهێنانی ستراتیجی دانانی سەرچاوەی داتاکان.


ڕۆڵی ئێمە تەنیا تەکنیکی نییە و بەس، بەڵکو ئێمە هاوکارتانین لە گونجاندنی کارەکانی تێکەڵکردن لەگەڵ پڕۆسە و کاروباری بزنسەکانتاندا. گرەنتی ئەوەتان دەدەینێ کە کاتێک سیستەمەکان دەستدەکەن بە پەیوەندی کردن بەیەکەوە، تیمەکانتان بزانن چۆن تواناکانی سیستەمەکان بەڕاستی بەکاربهێنن. لەبەر ئەوەی ئێمە دەتوانین بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی کار بکەین، دەتوانین وانە و کڵاس و وۆرکشۆپی زۆر بەسوود و باش لە بەشە جیاوازەکاندا پێشکەش بە تیمەکەتان بکەین.


سکیوریتی و بەڕێوەبردن بەشێکن لە دیزاین و پلانەکانمان. ئێمە دیاری دەکەین کێ دەتوانێت دەستی بە چی بگات، داتاکان چۆن تۆمار دەکرێن، و چۆن گۆڕانکارییەکان بە تێپەڕبوونی کات بەڕێوەدەبرێن. ئەمەش مەترسیی تێکەڵکردنە هەڕەمەکییەکان کەمدەکاتەوە کە دواتر چارەسەرکردنیان ئەستەمە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری.


وەک هاوکارێکی ناوخۆیی شارەزا، عراقكم تەكنولوجيس هەمیشە بەردەستە بۆ باشترکردنی سیستەمەکان بە شێوازێکی بەردەوام. تێکەڵکردن و پێکەوەبەستنەوەی سیستەمەکان بە دەگمەن کارێکی "یەکجارە"یە؛ سیستەمی نوێ درووستدەبێت، سیستەمە کۆنەکان لادەبرێن، و پڕۆسەکان گەشە دەکەن. ئێمە لەم گەشتەدا لەگەڵتان دەمێنینەوە تا گرەنتی ئەوەتان بدەینێ کە پلان و نەخشەسازی دامەزراوەکەتان بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و لەگەڵ ستراتیجییەکەتان دەگونجێت.


بە هەڵبژاردنی عراقكم تەكنولوجيس بۆ پێکەوەبەستنی سیستەمەکابت، تۆ دامەزراوەکەت دەکەیتە شوێنێک کە داتا و زانیارییەکانت بەشێکی گرنگن لە بڕیارەکانتدا و تەنها کۆمەڵێ داتا نین کە لە شوێنێکدا هەڵگیراون و تەواو، بەڵکو هێز و متمانەی سیستەمەکانتن.

Default backgroundپێکەوەبەستنی سیستەمەکانی دامەزراوە گەورەکان